سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کۆبوونه‌وه‌

لڤین:

میدیاکانی نزیک لە سەرۆکی هەرێم بڵاویانکردەوە کە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٤/٢٧ به‌ڕێز نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی‌ هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ خاتوو ڕیواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کرد.

هەروەها له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخی هه‌رێمی کوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی و پێویستیی یه‌کڕیزی و ته‌بایی بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌ختی و قه‌یرانه‌کان تاوتوێ کراوە و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کراوەتەوە.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان و‌ چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌‌ بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button