بەهۆی هەورەبروسکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا

لڤین:

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاندووە” ئێوارەی ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢١/٤/٢٧ تەرمی گەنجێك بەناوی (ت، ب، ح) لە ڕەگەزی نێر لەدایك بووی ۲۰۰۰ پیشە کاسب دانیشتووی گوندی دەڵاڵان سەربەناحیەی سەرکەپکان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە دوای پشتڕاست کردنەوەی مردنەکەی گواسترایەوە پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕادەستی کەس و کاری کراوە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”بە ووتەی کەس و کاری، ناوبراو لەکاتی بەخوێکردنی ئاژەڵەکانی لە گوندی شێبان بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لە دەستداوە”.

پۆلیسی ڕاپەڕین، لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا ڕایگەیاندووە”مەلەفی لێکۆلینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button