تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ١٥ جار دزی لە مارکێتێک کردبوو

لڤین:

پۆلیسی هەولێر، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاند” ئەو تۆمەتبارەی ١٥ جار دزی لە ماركێتێك كردبوو، دەستگیر كرا”.

هەروەها لە بەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو” بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باكوور، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م.م.ح) دەستگیر كرد، كە لە گەڕەكی (نازناز) لە ماوەی مانگێكدا ١٥ جار دزی لە ماركێتێك كردبوو و پارە و كەلوپەلی بردبوو”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە ( ٤٤٣ ) لە یاسای سزادان، راگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button