هۆشیار عەبدوڵا:

ئەوەی ڕودەدات تای هەڵبژاردنی عێراقە

لڤین:

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەی فەیس بووک لەسەر ڕووداوەکانی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، نوسیویەتی” موزایەدەکانی ئەمرۆی پەرلەمانی کوردستان تای هەڵبژاردنەکانی عێراقە”.

سەبارەت بە مانەوەیان لە حکومەتدا، نوسیویەتی ” ئەگەر یەکێتی و گۆڕان بە فعلی پێیان وایە ئەم کابینەیەی حکومەت شکستی خواردوە با لێی بێنە دەرەوە و داوای هەڵبژاردنی پێش وەخت بکەن”.

دەقی نوسینەکە:

ئەشهەدو پارتی راست دەکا!

موزایەدەکانی ئەمرۆی پەرلەمانی کوردستان تای هەڵبژاردنەکانی عێراقە. ئەگەر یەکێتی و گۆڕان بە فعلی پێیان وایە ئەم کابینەیەی حکومەت شکستی خواردوە با لێی بێنە دەرەوە و داوای هەڵبژاردنی پێش وەخت بکەن.ئەشهەدو پارتی لەوەدا راست دەکا کە دەڵێ ئێوە مادام لە حکومەتدان،دەبێ بەپرسیارێتی هەڵگرن.

ئادەی سەرکەوتنێکی ئەم کابینەیەمان پێ بڵێن!

موچەی پێنادرێ! لە زۆر ڕوەوە شکستی گەورەی هێناوە! حکومەتێکی پۆلیسیە! لەو کابینەیەدا پارتی کەمترین حساب بۆ یەکێتی دەکا و گۆڕانی زەلیل کردوە. ئەگەر پشکی پارە و پۆستی چەند گروپ و تاقمێک نەبێ، چی دەکەن بە دیار ئەم حکومەتە فاشیلەوە دانیشتون؟

هۆشیار عەبدوڵا

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button