لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری وەڵامی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەداتەوە

لڤین:

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێ شەممە ( ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ ) پەرلەمانی کوردستان، ئەندام پەرلەمانێکی کوردستان لە فرکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند” سە‌رپە‌رشتیاری لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری ( قوباد تاڵەبانی ) ئیمزا لەسەر ئەو فەرمانە ناکات کە فرە‌ مووچەی نایاسایی و بن دیوارەکان فەسڵ بکرێن”.

لەوەڵامی ئەو لێدوانە، لیژنەى باڵاى بایۆمەتریی ڕونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند” وەک لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری ئەو ووتانەى ئەو پەرلەمانتارە رەت دەکەینەوە و رایدەگەیەنین؛ بەهیچ شێوەیەک شتی لەو جۆرە نییە ”.

دەقی ڕونکردنەوەکە:

روونکردنەوەیەک لەلیژنەى باڵاى بایۆمەترییەوە بۆ ڕاى گشتی
لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانی کوردستاندا، ٢٧/٤، پەرلەمانتارێکی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە‌ قسە‌كانیدا ئاماژەى بەوەداوە کە بەرێز سە‌رپە‌رشتیاری لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری ئیمزا لەسەر ئەو فەرمانە ناکات کە فرە‌ مووچەی نایاسایی و بن دیوارەکان فەسڵ بکرێن.
وەک لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری ئەو ووتانەى ئەو پەرلەمانتارە رەت دەکەینەوە و رایدەگەیەنین؛ بەهیچ شێوەیەک شتی لەو جۆرە نییە و دوا بڕیاری لیژنە‌ش لە‌بارە‌یە‌وە‌ ئە‌وە‌ بوو كە‌ مووچە‌ی ١٦٥٠٥ كە‌س كە‌ فرە‌ مووچە‌ی نایاساییان ھە‌بوو راگیراوە و لە‌ھە‌مانكاتددا ئێستا لێكۆڵینە‌وە دە‌كرێت لە‌ موچە‌ی زیاتر لە‌ ٣٦٠٠٠ مووچە‌خۆریتر و دواتریش بڕیار لە‌سە‌ر ئە‌وانیش دە‌درێت‌. بۆیە‌ دیارە ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە لەبێ ئاگایی خۆیەوە ئەو قسانە‌ی كردووە‌، بۆ هەموو لایەکیشی روون دەکەینەوە کەپرۆسەى بایۆمەتری بەردەوامە و یەکێکە لە‌ دەستکەوتە گرنگەکانی کابینەکانی هەشت و نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لیژنە‌ی باڵای تۆماری بایۆمە‌تری

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button