هێڵی ئاسمانی عێراق سەرجەم گەشتەکانی بۆ هیندستان ڕاگرت

لڤین:

هێڵی ئاسمانیی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ گشت گەشتیارانی ئەو هێڵە، ڕایگەیاندووە،” لە ڕۆژی سێشەمەوە ( ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ ) ەوە گشت گەشتەکانی بۆ وڵاتی هیندستان ڕادەگیرێت تا کاتێکی نادیار”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”ڕاگرتنەکە لەسەر ڕێنماییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراقی بووە کە داوا کراوە سەرجەم گەشتەکانی هاتن و ڕۆشتن بۆ هیندستان ڕابگیرێت بەهۆی خراپی دۆخی کۆرۆنا لەو وڵاتە و بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەى ڤایرۆسەکە بۆ عێراق.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button