بەرێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە لەسەر لێدوانی پزیشکێک ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

پزیشکێکی میلاکی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە،ئەمڕۆ ( ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ ) لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیەند هەندێک ئامار و زانیاری لەسەر بەڕێوبەرایەتیەکە ڕاگەیاند.

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە، لە وەڵامی ئەو پزیشکە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک لەسەر لێدوانی پزیشکێکی سەربەو بەڕێوبەرایەتیە، ڕایگەیەندووە” بە ھاوڵاتیان ڕادەگەیەنین کە سەرجەمیان دوورن لە ڕاستیەوە و وەک کاردانەوەیەک ئەیبینین بۆ ھەوڵدان بە مەبەستی چەواشەکردنی ڕای گشتی و بەلاڕێدانی ڕێرەوی لێکۆڵینەوه لەو سکاڵایانەی كە ئێمە كردومانە لە وەزارەتی تەندرووستی و دادگای لێکۆڵینەوەی ھەڵەبجە”.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:.

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پزیشکێکی میلاکی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە، ھەندێک لێدوان و زانیاری بڵاو کردوەتەوە لە پەیج و ئەکاونت و کەناڵەکانەوە.
بە ھاوڵاتیان ڕادەگەیەنین کە سەرجەمیان دوورن لە ڕاستیەوە و وەک کاردانەوەیەک ئەیبینین بۆ ھەوڵدان بە مەبەستی چەواشەکردنی ڕای گشتی و بەلاڕێدانی ڕێرەوی لێکۆڵینەوه لەو سکاڵایانەی كە ئێمە كردومانە لە وەزارەتی تەندرووستی و دادگای لێکۆڵینەوەی ھەڵەبجە كە دواتر لەسەر داوای پزیشكی شكاتلێكراو سكاڵاكانی گواستراونەتەوە بۆ دادگاكانی هەولێر ،
ئێستا لیژنەکان بە ئەندام بوونی داواكاری گشتی لە لێکۆلینەوەدان و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامی سکاڵاکان و ڕاستیەکان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە
٢٧ی نیسانی ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button