کازمی: ڕێگە بە پۆستە وەزاریەکان نادرێت ببنە ئامێری هەڵبژاردن

لڤین:
سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی خەتیب لە بەغداد بەدواداچوی شەخسی خۆی کردووە و راشیگەیاند رێگا نادرێت پۆستی وەزاری بەکار بهێندرێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق: تیمی لێکۆڵینەوەی تایبەت لە ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەیب، لەلایەن کازمیەوە بەدواداچوونن دەکەن و چاوەڕێی ڕاپۆرتی ئەوان دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لەوەزیرەکان کرد کە ” بچنە خوارەوە بۆ بەشەکانیان و لەسەر زەوی کار بکەن بەدواداچون بۆ پێداوییستەکانی هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاسانکاری بکەن، ڕێوشوێنەکانی سەلامەتی لەهەموو بیناکان جێبەجێ بکەن”.
کازمی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا وتیشی “هەڵسەنگاندن بۆ وەزیرو بەرپرسانی دەکەین و بڕیاری قورس و گران دەردەکەین، ئامانجمان خزمەتکردنی گەلەکەمان و ڕاستکردنەوەی بارودۆخەکەیە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت و دادپەروەرانە ئەنجام بدەین”.
ئەو لە قسەکانیدا وتیشی “حکومەتی ئێستا حکومەتی خزمەتگوزارییە و بەدوای کێبڕکێی هەڵبژاردن نییە بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی، پێش هەموو شتێک بەرچاوو چاوکراوەیی خۆی لەسەر خزمەتکردنی هاوڵاتی دیاریکردووە، ڕێگە بە پۆستە وەزاریەکان نادرێت ببنە ئامێری هەڵبژاردن”.