وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێی بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەی دەرکرد

لڤین:

لە نوسراوێکی وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانکە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە و لە بەرواری ( ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١ ) بە واژوی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیەگشتیەکان کراوە، تێیدا هاتووە” ئەو قوتابی خوێندکارانەی کە لەوەرزی یەکەمی خوێندندا بەڵێننامەیان دابوو، دەیانەوێت بەردەوام بن پێویست بە مامەڵەی نوێ ناکات بە هەمان بەڵێننامە بەردەوام دەبن”.

لەبڕگەیەکی تری نوسراوەکەدا هاتووە” ئەو قوتابی و خوێندکارانەی بەڵێننامەیان داوە و دەیانەوێت هەڵیبوەشێننەوە دەبێت سەردانی قوتابخانە بکەن بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوە”.

هەروەها لە بڕگەی کۆتایی نوسراوەکەدا هاتووە” ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە ئێستا دەیانەوێت بەڵێننامە بدەن، دەتوانن بەڵێننامە پڕبکەنەوە تا ( ١ی ٥ ی ٢٠٢١ ) ”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button