لە شاری هەولێر بێ بەرامبەر پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدەدرێت

لڤین:

بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا بێ بەرامبەر بۆ دانیشتوانی شاری هەولێر، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لە رێگەی دانانی دوو کابینەی تەندروستییه‌وه‌، لەمەودوا پشکنین بۆ هاووڵاتیان و ئەوانەی لە هەولێر نیشته‌جێن ئەنجامدەدرێت.

بژار موسا بژار موسا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر، بە میدیاکانی راگەیاند، ”ئەمڕۆ سێشەممە دوو کابینەی پزیشکی بۆ پشکنینی کۆرۆنا لە هەریه‌ك له‌ پارکی باخی شار لە ناوەڕاستی شار و پارکی سامی ‌عەبدولڕەحمان دادەندرێن و هەموو ئەو کەسانەی کە لە هەولێرن دەتوانن بەبێ بەرامبەر پشکنینی کۆرۆنا لە رێگه‌ی لووتەوە ئەنجامبدەن.

هەروەها وتەبێژەکەی تەندروستی هەولێر، ئاماژەی بەوەیشدا” لە رێگای ئەم دوو کابینەیەوە دەتوانن رۆژانە هەزار تا دوو هەزار پشکنین ئەنجامبدەن و هاووڵاتیان تەنها بە پێشکەشکردنی ناسنامەیەك و ژمارەیەکی مۆبایل پشکنینیان بۆ دەکرێت و ئەنجامەکەشی لە رێگەی سەنتەری داتا و زانیاری سەر بە وەزارەتی تەندروستی وەردەگرنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button