سبەینێ جارێکی دیکە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

لڤین:
پەرلەمانی کوردستان سبەینێ جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی بەرنامەی کارەکەی دەنگ دەدات لەسەر بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لە هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی بەرنامەی کاری پەرلەمان بۆ سبەینێ دانیشتنەکە دانیشتنی ژماره (11)ی ئاساییی خولى بههاره دەبێت و لهكاتژمێر (11)ی پێشنیوهڕۆى ڕۆژی چوارشەممە دەستپێدەکات.
ئەوی ئاشکراکردووە تەوەری یەکەمی دانیشتنەکە، دهنگدان لهسهر پێشنیازهیاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراقدەکرێت.
لە تەوەری دووەمدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (64)ی ساڵی 1966ی هەمواركراو لەهەرێمی كوردستان دەکرێت.