سەرۆک کۆماری عێراق ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

لڤین:
سەرۆک کۆماری عێراق ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای وەرگرت و داوای کرد هەوڵە پزیشکییەکان بەردەوام بێت بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا.
دوای ئەوەی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت، بەرهەم ساڵح رایگەیاند، قوربانی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بەرز دەنرخێنێت، ستایشی رۆڵیانی کرد بۆ سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی پەتاکە و پاراستنی هاووڵاتیان.
سەرۆک کۆماری عێراق راشیگەیاند:گەلەکەمان دەتوانن ئەم ئاستەنگەش تێپەرێنن، داواشیکرد ھەمووان پابەندی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بن لە پەتای کۆرۆنا، تاوەکو ھەمووان پارێزراو بن.