شارێکی بازرگانی و گەشتیاری لە سلێمانی دروست دەکرێت

لڤین:
له شاری سلێمانی پڕۆژەیهك بۆ دروستکردنی شارێکی نیشتەجێبون و بازرگانی و گەشتیاریی دروست دەکرێت و لە داھاتوویەکی نزیکدا دەچێته بواری جێبهجێكردنەوە.
ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: لە سلێمانی شارێکی نیشتەجێبون و بازرگانی و گەشتیاریی بە ناوی (سلێمانی وۆک) دروست دهكرێت و لە داھاتوویەکی نزیکدا لەلایەن کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە بونیادبنرێت.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی: دروستکردنی ئەو شارە ھەنگاوێکی گەورەیە بۆ زیاتر پێشخستن و بەرەو پێشچوونی بواری وەبەرھێنان و، بوژانەوەی لایەنی ئابووری و گەشتیاری لە سلێمانی و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر لە بەردەم وەبەرھێنانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
ئەو وتیشی: پڕۆژەکە لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە چەند وڵاتێک بنیاتنراوە و، دروستکردنی شارێکی لەم جۆرەش لە سلێمانی و ھەرێمی کوردستان ھێمای زیاتر گەشەسەندن و بوژانەوەی لایەکی ئابووری و بازرگانییە.