جەواد زەریف لەبارەی تۆمارە دەنگیەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

لە یەکەم کاردانەوەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەرامبەر هێرشەکانی سەری لەبارەی دزەکردنی تۆمارێکی دەنگی، لە ڕێگەی ئینستگرامەوە گرتەیەکی دەنگیی بڵاوکردەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەو تۆمارە دەنگیەدا لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە دەڵێت “من پێم وایە نابێت کار بۆ مێژوو بکەین، با خەم لە مێژوو نەخۆین، با لە خودا و گەل بترسین”.

ئەوەش دوای ئەوەهات کە تۆمارێکی دەنگی وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاوکرایەوە کە تیایدا رەخنە لە قاسم سولەیمانی دەگرێت، دوای ئەوەش میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران هێرشێکی توندیانکردە سەر جەواد زەریف.

لە بارەی قسەکانی وەزیری دەرەوە ئاژانی فارس، دەڵێت: زەریف لەگەڵ ئاڕاستە گشتیەکانی شۆڕشی ئێران دیار نەبوو، بەڵام بەم تۆمارە گشتیە روونبویەوە کە لەگەڵ ئەو ئاراستەیە نییە.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Javad Zarif (@jzarif_ir)

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button