بەرپرسی ئۆفێسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە پۆستەکەی دورخرایەوە

لڤین:

بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمانگەی هەڵبژاردنەکان، لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کە لە ( ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ ) دەرچووە و تێیدا چەند بڕیارێکی کۆمیسیۆن ڕاگەیەندراوە، کە گۆڕانکارییەکانی ئۆفێسی هەولێری کۆمسیۆن بەمشێوەیە؛.

(عەبدولڕەزاق موشیر) بەڕێوەبەری ئۆفێسی هەولێری کۆمسیۆن لە پۆستەکەی لابراو رەوانەکرا بۆ بنکەی تۆمارکردن لە (باداوە).

(حەیدەر محەمەد ئەکرەم) لە پۆستی بەڕێوەبەری ژووری تۆماری دەنگدەران لابراوەو کراوە بە بەڕێوەبەری ئۆفێسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لەشوێنی بەڕێوەبەرە لابراوەکە.

(کاروان عومەر حسێن) لە بنکەی تۆمارکردنی (باداوە) گواستراوەتە بۆ ئۆفێسی هەولێرو کراوە بەبەڕێوەبەری ژوری تۆماری دەنگدەران.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button