هۆكارەکانی گرانبوونی بەنزین لە هەرێم ئاشكرا دەکرێت

لڤین:

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە” بازرگانانی هاوردەکردنی سوتەمەنی پێیان ڕاگەیاندین نرخی سوتەمەنی لەسەر ئاستی جیهان زیادیکردووە، دابەزینی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار و زیادبوونی ڕسومات هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنیە”.

ڕایشیگەیاندووە”حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە پەیوەندیەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی زیاد بکات بۆ وەرگرتی ئەو بڕە بەنزینەى چۆن بۆ پارێزگاکانی خواروی عێراق دابین دەکرێت هەرێمی کوردستان بێ بەش نەبێت لەو بڕە سوتەمەنیە کەنرخی بە 450 دینار دیاریکردووە بەمەش نرخ جێگیر دەبێت”.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بۆئەوەیش کردووە،” پێدانی مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین پێشتر لەلای پارێزگاری سلێمانی دەدرا بۆ هاوردەکردنی سوتەمەنی بەڵام ئێستا چۆتەوە لای بەڕێوەبەرایەتی سامانە سروشتیەکان کە بۆ هەر تۆنێک ١٥ دۆلار تا ٢٥ دۆلار وەردەگرێت، هەروەها ڕسوماتی باجی دەرامەت لە ١٨ هەزار دینارەوە زیادبووە بۆ ١٨٠ هەزار دینار ئەمانە هەموی کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین هەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button