سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیای “ئه‌سترا زینیكا” تۆمار ده‌كرێت

لڤین:

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند” كۆمسیۆنی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، رێكاری یاسایی دژ به‌ كۆمپانیای “ئه‌سترا زینیكا” بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ و ده‌رمانی پزیشكی تۆمار ده‌كات”.

ئاژانسەکە ئاشکرای کردووە” ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هۆی رێزنه‌گرتنی كۆمپانیای ناوبراوه‌ به‌ گرێبه‌سته‌كانی ناردنی ڤاكسینی كۆرۆنا و نه‌بوونی پلانێكی باوه‌ڕپێكراوه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌یاندنی پێكوته‌كان له‌ كاتی گونجاودا”.

وته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌وروپا بە ئاژانسەکەی رایگه‌یاندووە، “رۆژی هه‌ینی رابردوو كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستی به‌ رێكاری یاسایی دژ به‌ كۆمپانیای ئه‌سترا زینیكا كردووه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە، ”سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یان ٢٧ وڵاته‌، پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ نیشانداوه‌”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button