بڕگەیەک بۆ کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان زیادکرا

لڤین:

ڕۆژی ( شەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ ) ، د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا بۆ ئەندامانی پەرلەمان رایگەیاند “بە پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی ( ١٨ )ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ ( ١٠ )ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر ( ١١ )ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی  ٢٧ / ٤ / ٢٠٢١ “.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕ ( دوو شەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ ) ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ‌واژووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره ‌و ‌ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه‌، تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، كه ‌بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ به ‌ریزبه‌ندیی (دووه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ ( ١٠ )ى ئاسایی رۆژی سێشه‌ممه ( ٢٧ / ٤ / ٢٠٢١ ) زیادكراوه‌.

سەبارەت بە بڕگەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” بڕگەی دووەم: گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تی و رێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه‌ ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ ده‌بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button