ئەمریکا پشتگیری پلانەکانی بانکى ناوەندی دەکات لە عێراق

لڤین:

بانکى ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە” ئەمڕۆ ( ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ ) مستەفا غالیب، بەڕێوەبەرى بانکەکە پێشوازى لە ماتیۆ تولەرى باڵیوزى ئەمەریکا لە عێراق کردووە”.

لەبەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە” لە دیدارێکدا باس لە هاریکارییەکانى نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانى سیاسەتى دراو و ئابووریدا کراوە، هەروەها پاڵپشتیکردنى تەکنیکى کەرتى بانکى عێراقی بە بایەخ زانراوە”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” لاى خۆشیەوە باڵیوزى ئەمەریکا پلانى چاکسازى کە لەلایەن بانکى ناوەندییەوە ئامادە کراوە بەگرنگەوە وەسفکرا و ئامادەى پاڵپشتیەکانى وڵاتەکەشى لەبوارە جیاوازەکان و هەروەها بۆ بانکى ناوەندى و کەرتى بانکى عێراق دەربڕیووە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button