کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر

هەر ئاوارەیەک بگەڕێتەوە شه‌نگال هاوکاریی دارایی دەکرێت

لڤین:

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، ڕایگەیاندووە ” دوای شەش ساڵ ئاوارەیی، ژمارەیەکی زۆر خێزانی خەڵکی قەزای شەنگال پلانیان وایە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، لقی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە عێراق، بە پشتیوانیی ئۆفیسی دانیشتوان و پەنابەران و کۆچ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پاڵپشتیی دارایی لە ڕێی پارەی کاشەوە پێشکەش بە هەزار و 400 خێزان کرد”.

قائیمقامی قەزاكەش ئاماژەی بەوەداوە” هاوکارییەکە لەلایەن ڕێکخراوی IOM-ەوە دابینکراوە و لەڕێگەی کونسوڵخانەی ئەمریکاوە پێیاندەدرێت، بڕەکەی ( 320 دۆلارە ) و بەمەبەستی تێچووی ماڵگواستنەوەکە دەدرێت بەو ئاوارانە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button