ئەو کەسەی بە زۆرترین لە سێدارەدان ناوی چووە گینسەوە گیانی لەدەستدا

لڤین:
حوسێن قەرنی ناسراو بە “عەشماوی” لە بەزۆرترین لە سێدارەدان ناوی چوبووە کتێبی گینسەوە ڕۆژی یەکشەممە گیانی لەدەستدا.
ئەو لە ماوەی ساڵانی 1990 تا 2011 لەو کاتەی پۆلیس بووە لە وڵاتی میسر 1070 لە سێدارەدرانی ئەنجامداوە بەوەش ناوی چووەتە کتێبی گینسەوە.
ئەو لە گوندی مونیە سەمنۆد لە پارێزگای دەقهلیە لە تەمەنی 74 ساڵیدا گیانی لەدەستداوە و لە ژیانیدا لەژماره یه ک فیلم و زنجیره بەشداری کردووە کە دیمەنی له سێدارەدانی دروستکردووە.
کوڕی عەشماوی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، باوکی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە، یەکێک لە بەناوبانگترین لەسێدارەدانەکانی عەشماوی لەسێدارەدانی برایانی فەرحەت بوو کە پاسێکی گەشتیارییان لەبەردەم مۆزەخانەی میسر لە مەیدانی تەحریر تەقاندەوە.
ئەو لە ساڵی 1980 ەوە وەک یاریدەدەری جەلاد کاری کردووە و بۆ ماوەی 18 ساڵ وەک یاریدەدەر بەردەوام بووە، لە ساڵی 1999 بە فەرمی دەستی بە کارەکە کردووە لە چەندین بەرنامە و چاوپێکەوتندا پێش مردنی دەڵێت کە لەو کاتەوەی دەستی بەکار کردووە لە وەزارەتی ناوخۆ ئاواتی ئەوە بووە ئەو کارە ئەنجام بدات.