بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

لڤین:

حسێن عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو، ئەمڕۆ دوشەممە ( ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ )، لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ڕایگەیاند” ئاگر لە ماڵێکی گەڕەكی بنار کەوتۆتەوە، بەهۆیەوە دوو منداڵی خێزانێک گیانیان لە دەستدا”.

بەڕێوەبەری پۆلیس ئاشکرایکرد” قوربانییەكان خوشک و برایەكن و کە تەمەنی كچەكە پێنج ساڵە و كوڕەكەش سێ ساڵانە”.

لەبارەی چۆنیەتی دروست بونی ئاگرەکەوە، بەڕێوبەری پۆلیسی خورماتوو ”  ئاماژەی بەوەکردوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە کەوتۆتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button