قایمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتدا دەگرێت

لڤین:

بەهۆی سەربڕینیان بەنایاسایی و دوور لە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێکی زۆر گۆشتی ئاژەڵ لەناودەبات.

بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی چواری قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی سەربڕینیان بە شێوەیەکی نایاسایی و بەدەر لە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی ئاژەڵدا گراوە کە لەسەر شەقامەکان بەهاوڵاتیان فرۆشراوە.

ناوبراو وتیشی “ئەو گۆشتەی لەسەر شەقامەکان دەفرۆشرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانییەوە پشکنینی بۆ نەکراوە و نازانرێت شیاوی خواردنە یان نەشیاوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە گەڕەکی راپەڕین، شوقەکانی مامۆستایان و فولکەی تانجەرۆ دەست بەسەر زیاتر لە (300) کیلۆگرام گۆشتی ئاژەڵدا گیراوە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی گۆشتەکە و ئەو پێداویستیانەی بەکارهێنراون لەناودەبرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button