بودجەیەکی تایبەت بۆ وشکەساڵی تەرخان دەکرێت

لڤین:

بودجەیەکی تایبەت بۆ رووبەڕووبونەوەی قشکەساڵی تەرخان دەکرێت و کاریش دەکرێت بۆ دروستکردنی بەنداوی بچوک بۆ گلدانەوەی ئاو.

ئەمڕۆ دووشەممە بەسەرپەرشتی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئامادەبونی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو و پارێزگارانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و نوێنەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی و پلاندانان، کۆبونەوەیە‌كی تایبەت بۆ روبەڕوبونەوەی ووشکەساڵی بەڕێوە‌چوو.

لەکۆبوونەوەکەدا بەمەبەستی کەمکردنەوەى زیانە ئابورییەکانی وشکەساڵی لەسەر سێکتەرە جیاوازەکان، بودجەیەکی تایبەت تەرخانکرا و بڕیاردرا کە ئەولەویەت بدرێت بەزامنکردنی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاوڵاتییان.

ئاماژە بەوەشکرا کە: پێویستی دانانی پلانی گونجاو و تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ دروستکردنی بەنداوی بچووک لەپێناو گلدانەوەى ئاوی باراناو و دواتر سودلێوەرگرتنەوەى لەبوارى کشتوکاڵیدا. دووپاتکرایەوە

بڕیاردرا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ئەم پرسە باس بکرێت بۆ ئەوەی هاوکاربن لەچارەسەرکردنی هەر گرفتێکدا کەرووبەرووى هەرێم ببێتەوە بەهۆى کاریگەرییەکانی ووشکەساڵییەوە.

بڕیاری ئەوەشدرا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرێى کەناڵە دیبلۆماتسیەکانییەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەماهەنگی بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی شێوازەکانی بەردانەوەى ئاوی بەنداوەکان بەجۆرێک کە بە‌رژە‌وە‌ندی هەرێمی کوردستان  لە‌بە‌رچاو بگیریت.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button