چ جۆرە خۆراکێک باشە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکە لەکاتی تووشبوون بە  کۆرۆنا؟

لڤین: د. ھەڤین کمال شاە محەمەد*
بەپێی توژینەوەکان زۆر لەتوشبوانی ئەم پەتایە لە کاتی نەخۆشیەکەداو هەروەها دوای چاکبونەوەشیان لە ڤایرۆسەکە، بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە ئازاری ماسولکەکان دەکەن لە گشت جەستەیاندا، ئەویش بەهۆی تێکشکاندنی هەندێک لە خانەوشانەی ماسولکەکانە بەهۆی ڤایرۆسەکە .
باشترین ڕێگای سروشتی بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان بریتییە لە :
— خواردنی ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتینیان تیادایە، کەیارمەتی دروست
بەپێی توژینەوەکان زۆر لەتوشبوانی ئەم پەتایە لە کاتی نەخۆشیەکەداو هەروەها دوای چاکبونەوەشیان لە ڤایرۆسەکە، بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە ئازاری ماسولکەکان دەکەن لە گشت جەستەیاندا، ئەویش بەهۆی تێکشکاندنی هەندێک لە خانەوشانەی ماسولکەکانە بەهۆی ڤایرۆسەکە .
باشترین ڕێگای سروشتی بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان بریتییە لە :
— خواردنی ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتینیان تیادایە، کەیارمەتی دروستبوونەوەی خانەی نوێ دەکات، بەتایبەت پاقلەمەنییەکان ، پرۆتینی حەیوانی وەکو گۆشتی سوور و مریشک و بەتایبەت ماسییە چەورەکان وەکو تونا و سەلمون .
— خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی بە ڕێژەیەکی زۆر ، بۆ ڕێگری لە وشکبوونەوەی خانەکان .
— خواردنی ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆر لە کانزاکانیان تیادایە، بەتایبەت مەگنیسێۆم کە گرژی ماسولکەکان ناهێڵێت وەکو ؛ چەرەزات بەتایبەت ناوکە کولەکە، سەوزە گەڵا تۆخەکان وەکو سڵق، کاهو، برۆکلی، بیبەری سەوز، سپێناخ..هتد، میوەکانی وەکو؛ مۆز، ئەڤۆکادۆ، هەنجیر.. شەوەڤان ….هتد.
— ئەو میوانەی کە ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسیدیان تیادایە وەکو؛ مزرەمەنیەکان بەتایبەت پرتەقاڵ، گێلاس ، شلک، کیوی، توتڕک، شاتوو، بێرییەکان بەگشتی، هەنار، ترێ…هتد .
— ئەو چا ڕووەکیانەی کە ڕێژەی دەردانی ئیندۆرفین لە لەشدا زیاد دەکەن، کە ئازارشکێنی سروشتییە وەکو؛ چای سەوز، چای جینسینگ، چای زنجەفیل ، چای زەردەچەوە، چای نەعنا، چای گوڵەبەیبون، چای دارچینی …هتد .
*پسپۆڕی بێھۆشکاری و ئازار شکاندن

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button