راپۆڕتی دووەمی چاکسازی ئاراستەی پەرلەمان کرا

لڤین:
ئەمڕۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان راپۆرتی دووەمی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی نارده پەرلەمانی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە حکومەتی هەرێم راپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد و بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتودا راپۆرتەکە ئاڕاستەی پەرلەمانتاران و لیژنە تایبەتمەندەکان بکرێت.
ئەوەش دوای راپۆڕتی یەکەمی حکومەت دێت لەبارەی چاکسازیەوە کە ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە و تیایدا وردەکاری چاکسازیەکانی بە ژمارە و زری ورد روونکردووەتەوە.