لە هەولێر ژمارەیەک دەرۆزەکەر دەستگیرکران

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند ژمارەیەک دەرۆزەکەریان دەستگیرکردووە کە لە چوار ڕێیان و ترافیکەکاندا داواى هاوکارىان لە خەڵک کردووە.
بە پێى ڕاگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی پارێزگاى هەولێر ژمارەیەک دەرۆزەکەریان دەستگیرکردووە کە بوونەتە مایەى بێزارکردنى خەڵک.
پۆلیسی هەولێر ئەوەی راگەیاندووە: ئەو کەسانەی دەستگیرکراون پێکهاتبوون لە پیاو و ئافرەت و منداڵ، كە داوای ھاوکارییان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاوڵاتیان و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیراون .