وەزیری دەرەوەی ئێران خراپی پەیوەندیەکانی لەگەڵ قاسم سولەیمانی ئاشکرا دەکات

لڤین:
وەزیرى دەرەوەى ئێران کۆمەڵێک نهێنى لەسەر ڕابەرى باڵاى ئێران و قاسم سولەیمانى بەسەر سیاسەتى دەرەوە و دیپلۆماسییەتى وڵاتەکەیدا ئاشکرا دەکات.
کەناڵى ئێران ئینتەرناشیوناڵ تۆمارێکى دەنگى دزەپێکراوی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرامی بڵاوکردەوە کە گفتوگۆیەکە وا بڕیار بووە لەکۆتایى کابینەکەى ڕۆحانیدا بڵاوبکرێتەوە، تیادا رەخنەی توند لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی سەربازی کە لە بەغداد کوژرا دەگرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: قوربانیان بە دیپلۆماسییەتدا لەپێناو گۆڕەپانى شەڕدا زیاتر لە بری ئەوەی قوربانى بەگۆڕەپانى شەڕ بدەن لەپێناو سەرکەوتنى دیپلۆماسیەتتدا.
زەریف ئاشکرای دەکات “نزیکەى هەموو جارێک کە دەچوومە دانوستانەکانەوە قاسم سولەیمانی دەیوت دەمەوێت ئەو خاڵە لەبەرچاو بگریت و ڕۆڵى ئەوە بگێڕیت، من دانوستانم لەپێناو سەرکەوتنى گۆڕەپانى شەڕدا دەکرد بۆ ئەو هێزانە”.
ئەو ئاشکراشیکردووە “لەسەر هەموو شتێک لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا ڕێک نەدەکەوتم، هەرکاتێک بۆ دانوستانەکان دەچووم سولەیمانى مەرجەکانى خۆى دەسەپاند بەتایبەت لەسەر پرسى سوریا” ئەوەش دەڵێت کە نەیتوانیوە قایلى بکات بۆ نمونە داواى لێکردووە فڕۆکەى مەدەنیى لەسوریا بەکارنەهێنرێت بەڵام ئەو ڕەتیکردووەتەوە.