تورکیا کوژرانی سەربازێکی خۆی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند

لڤین:

هەرچەندە پەکەکە دەڵێت زیانەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەیدا زۆرە، بەڵام وەزارەتی بەرگری تورکیا تا ئێستا ناسنامەی یەک کوژراوی خۆی بڵاوکردووەتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی ئۆپڕاسیۆنی پەنچە-برووسک سەربازەکە بریندار بووە.

وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە  سەربازەکە ناوی ئایگون چاکار ە و دوای برینداربوونی بە قورسی بەڵام لە رۆژی ٢٥ی نیسانی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

ئەوەش یەکەم سەربازی تورکیایە کە بە فەرمی کوژرانی را بگەیەندرێت لەو ئۆپەراسیۆنە نوێیەدا، بەڵام میدیاکانی نزیک لە پەکەک چەندجارێک هەواڵی زیانی زۆری تورکیاین بڵآوکردووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button