بەڕێوەبەری پەروەردەی هەڵەبجە: کەمتر لە نیوەی خوێندکاران ئامادەی خوێندنی ئەلکترۆنی دەبن

 

لڤین:

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە سەرپەرشتیاری خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی داوییانە بەمن لە قۆناغی ئامادەیی 30% بۆ 40%، قۆناغی بنەڕەتیش نزیکەی 25% بۆ 30%-ە.

سۆران عومەر مستەفا، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: خوێندنی ئەلیکترۆنی جەنابی وەزیریش دەزانێت کە خاڵیە لەپەروەردەکردن، تەنها فێربوونە، دەشڵێت، ڕێژەی ئامادەبوون بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە سەرپەرشتیاری خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی داوییانە بەمن لە قۆناغی ئامادەیی 30% بۆ 40%، قۆناغی بنەڕەتیش نزیکەی 25% بۆ 30%-ە.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە وتی، کاتێک لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا خوێندنی ئەلکترۆنی سەرەتا وەکو خوێندنێکی پاڵپشتیکار بوو بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە کردی بە خوێندنێکی ئیلزامی بەشێوەیەک لەشێوەکان لەسنورەکەی من و لەتەواوی هەرێمی کوردستاندا ئەگەر ڕاستگۆبین ب کێشەی دروستکردووە و کەموکورتی هەیە.

ئەو لە بارەی کێشەکانی خوێندنی ئەلکترۆنی ئاماژەی بەوەکرد کە کێشەکان جۆراوجۆرن یەکەمیان نەبوونی ژێرخانێکی مەعریفی لەبواری ئەلکترۆنیمانیە، کێشەیەکی تر ئەوەیە لە هەرێمی کوردستان لەهەندێک جێگە کێشەی هێڵی ئەنتەرنێتمان هەیە کە ئەمەش بۆخۆی بەجۆرێکی تر کێشەی بۆ دروستکردووین، یەکێکی تر لەکێشەکان ئەوەیە دەکرێت بڵێین مامۆستایانیشمان بەشێوەیەک لەشێوەکان هەندێکیان لەوانەیە نەتوانن وەک پێویست مۆبایلی زیرەک بەکاربهێنن.

سۆران عومەر وتیشی: خوێندنی ئەلکترۆنی لە هەرێمی کوردستاندا نابێتە جێگرەوەی ناوپۆل، بەڵام بەناچاری ئەم خوێندنەی کردۆتە خوێندنێکی پاڵپشتیکار و ئیلزامی بۆئەوەی لەم دۆخە دەربازمان بێت و خوێندکارانمان ساڵێکیان نەفەوتێت.

بەڕێوەبەری پەروەردەی هەڵەبجە باسی لەوەکرد “بەپێی ئەو پلانەی ئێستا هەیە نازانم دوای کۆبونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزارەت کە ئێمە پێشنیار و ڕاوسەرنجی خۆمان دەخەینە بەردەستی ” جەنابی وەزیر” پلانەکانمان دەگۆڕین یان نا، پێویستە هەتا 5-6 کۆتایی خوێندنی وەرزی یەکەم بێت لە 5-6 تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێدەکات تا کۆتایی مانگی 6 بەپێی ئەو پلانەی کە ئێستا هەیە لە 4-9 خوێندنی وەرزی دووەمی ساڵی خوێندنی 2020-2021 دەستپێدەکەین.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button