هاتنی ڤاکسینی فایزەر بۆ هەرێمی کوردستان دوادەکەوێت

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بەھۆی دواکەوتی گەیشتنی ڤاکسینی فایزەر بۆ عێراق، ئەو بڕە ڤاکسینەی بڕیارە هەفتانە بگاتە دەست هەرێم دوادەکەوێت.

ئاسۆ حەوێزی، رایگەیاند “بەپێی رێککەوتنی حکومەتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی بڕیارە عێراق چوار ملیۆن و 500 ھەزار ژەمی دیکە لە ڤاکسینی فایزەر بکڕێت و لەو بڕەش ھەموو ھەفتەیەک پشکی ھەرێمی کوردستانیش بنیرێت”.

ناوبراو ئەوەشی روونکردەوە: بەهۆی دواکەوتنی گەیشتنی ڤاکسینەکە بە عێراق، رەوانە کردنی ئەو ڤاکسینەش دوادەکەوێت و بەپێی پێویست ڤاکسین ناگاتە دەست هاوڵاتیان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button