هێلكەكە بۆ پارتی و ڕقنەكە بۆ یەكگرتوو…

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی  سەنگەر سەید قادر

ڕوونە كە ئاردۆگان و ئاك پارتی ئیخوانی نین و ئیخوانەكانیان وەك كارتێك بۆ زیندووكردنەوەی خەلافەتێكی تۆرانیزم بەكارهێنا، بەهۆی ئەوەی ئیخوان ڕێكخراوێكی جیهانیە و ئاردۆگان دەیویست بیانكات بە پەیژەی سەركەوتن بۆسەر كورسی سوڵتانی، بەڵام پرۆژەكەی شكستی هێنا.

بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە و هەڵەیەكی گەورەیە، یەكگرتوو زۆرینەی كادیرانی نوێیی لە ئیستادا لەبری بیری ئیخوانیزم هەڵگری بیری تۆرانیزمن، ئاردۆگان لە دوای ساڵی ٢٠٠٩ لە ڕێگا چەندین ڕێكخراو و پارە و دەرفەتی خوێندنەوە دزەی كردە ناو ڕیزەكانی یەكگرتوو.

ئەم لادانەی یەكگرتوو بووە هۆی ئەوەی بەشێك لە سەركردەكانی دەستبەرداری ئەو پارتەبن و ئەو حیزبە توشی نەخۆشی ناكۆكی و دابەشبوونی ناوخۆی بكەن، بەهەمان شێوە یەكێك بووە لە هۆكارەكانی گەشەنەكردن وپاشەكشەی سیاسی یەكگرتوو لەكوردستاندا

چونكە عەقڵانی نیە یەكگرتوو خۆی بخاتە بەرەی ئاردۆگانەوە لە كۆمەڵگای باشوری كوردستاندا كە قوربانی سیاسەتی ئاردۆگانن و شەریكەدز و بەشداری تاڵانی نەوت و سامانی كوردستان .

لەبەرامبەردا پارتی سەرەڕای بەرژەوەندی ئابوری سیاسی لەگەڵ ئەردۆگاندا بەڵام كادیرانی ناوەندی ئەو حیزبە هەواداری ئاردۆگان نین و نەیان توانیووە لە ڕووی فكریەوە دزە بكەنە ناو پارتیەوە.

بەكورتی ئاردۆگان و ئاك پارتی هێلكە كەیان بۆ پارتی و ڕقنەكەیان بۆ یەكگرتوو بووە.

ڕەخنەكە لەخۆشەویستیەوەیە بۆ یەكگرتوو كە ڕۆژگارێك دەستبار و هاوكاری ئیمە و هەزاران گەنجی تربوو بۆ ئەوەی لەڕێگای تاریكیدا وون نەبین و سەرەتای كاری ڕۆژنامە نوسیم لەساڵی ٢٠٠٥ لەڕۆژنامەی داهێنانی یەكگرتووە بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button