پزیشکێک تکا دەکات بۆ داخستنی ھەموو شوێنەکانی سلێمانی

لڤین:
پزیشکێکی شاری سلێمانی تکا لە کاربەستان دەکات نەک تەنھا قوتابخانەکان بەڵکو ھەموو شوێنێک دابخەن بەھۆی مەترسیداری بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە.
زانیار ئاغال، پزیشکی پسپۆر لە شاری سلێمانی رایگەیاند: سەروو هەشتا کەس لە یەک نەخۆشخانەی بەغداد بمرن بە تەقینەوەی ئۆکسجین لەبەر خراپی نەخۆشخانەکە. دوایش دێن لە مزگەوتێکی کۆشک ئاسا و لە تەعزیەیەکی فەخم دەیان نێژن کە روبعێکی پارەی نەخۆشخانەیەکی باشە.
ئەو رەخنەی لە ئەنجامدانی سەمای سەھۆڵەکە و ئەنجامدانی نوێژی تەراویح لەو شەقامە گرتووە و دەڵێت: بەس ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی جمهوری لە سلێمانی سەروو نەوەت نەخۆشی کۆرۆنای لێیە،دەیانیان پێوویستیان بە ئامێری ئۆکسجینی پێشکەوتووە و نییە،زیاد لە هەشتایان پێوویستیان بە ئۆکسجینە بەردەوام و پێنج دەقە لێی بکەرەوە ئەخنکێت.
ئەو تکای کاربەدەستان کردووە و دەڵێت “بە خاتری خوا نەک هەر مەکتەب،فریا بکەون هەموو شوێنێک دا بخەن و وەکو لەندەن بیکەن بە سێ بازنەوە.با بە هەموو فریایەکی شارەکەمان بکەوین”.