٢٦ تۆن تورشیاتی جۆراوجۆری ئامادەکراو دەستی بەسەر داگیرا

لڤین:

راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاندووە” ڕێکەوتی  ٢٥ / ٤ / ٢٠٢١ لەلایەن ئاسایشی بازگەکانی پارێزگای ھەولێرلە بازگەی (کەورگۆسک) توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی ( ٢٦ ) تۆن لەتورشیاتی جۆراوجۆری ئامادەکراو ناتەندروست و بەدەرلە ڕێنماییەکانی تەندروستی”.

لە بەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” خاوەنەکەی ھەولیداوە لە وولاتی سوریا ھاوردەی پارێزگای ھەولێری بکات،لەلایەن لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ لەقایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر پشکنینی پێویستی بۆ ئەنجامدرا،دەرکەوت ئەم جۆرە تورشیە بەکەڵکی خواردنی مرۆڤ نایەت”.

‏‎لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر ، سەرجەم ئەم بڕە تورشیەی سەرەوە لەناو بردرا،خاوەنەکەی دەستگیر کرا کاردانەوەی ياسايی بەرامبەر دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button