منداڵەنەخۆشەکانی پێشمەرگەکەی بەردەم ئەنجومەنی وەزیران چارەسەر دەکرێن

لڤین:

ئەمڕۆ ( یەک شەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ ) پێشمەرگەیەکی پارتی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” ماوەی ( ١٢ ) ساڵە پێشمەرگەی پارتیم و دووجار لە شەڕی داعش بریندار بووم”.

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند” خاوەنی دوو منداڵم هەردوو منداڵەکەم نزیکەی ٦ ساڵە توشی جۆرە نەخۆشیەکی دەگمەن بون و لە هەرێمی کوردستان و لە عێراق چارەسەریان نیە و پێیان ڕاگەیاندووم دەبێت بۆ چارەسەرمنداڵەکان ببەمەدەرەوەی وڵات ئەگینا هەردووکیان بەهۆی نەخۆشیەکەوە گیان لەدەست دەدەن”.

لە کۆتایدا داوای لە سەرۆکی حزبەکەی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد بەهانایەوە بچن، ئەگەر بەهانایەوە نەچن لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر خۆی دەکوژێت”.

پاش ئەو ڕووداوە لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند”لەسەر ڕاسپاردەی نوسینگەی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمێکی وەزارەتی تەندروستی ئەو پێشمەرگەیەی بەسەرکردەوە کە بە دوو منداڵی نەخۆشەوە لەسەر شەقام داوای هاوکاری دەکرد”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی پسپۆڕی بەمەبەستی پشکنین و بەدواداچوونی باری تەندروستی منداڵەکان و دابینکردنی چارەسەری و پێداویستی پزیشکی و هەر ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە چارەسەری تەواو”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button