ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە

لڤین:

لە ڕونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیی ڕایگەیاندووە” هاوڵاتییەک سکاڵای لەسەر خاوەن مارکێتێک تۆمارکردوە کە جۆرە شیرێکی کڕیوە و خراپبوە، وەک کاری هەمیشەیی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچون کراوە بۆ سکاڵاکە و دەرکەوتوە سکاڵای هاوڵاتییەکە دورە لە راستییەوە و ئەو جۆرە شیرەی باسی لێوەکراوە لە مارکێتەکەدا بونی نەبوە”.

دەقی ڕونکردنەوەکە:

رونکردنەوەیەک لە لەشکر حەمید،

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە.

هاوڵاتییەک سکاڵای لەسەر خاوەن مارکێتێک تۆمارکردوە کە جۆرە شیرێکی کڕیوە و خراپبوە، وەک کاری هەمیشەیی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچون کراوە بۆ سکاڵاکە و دەرکەوتوە سکاڵای هاوڵاتییەکە دورە لە راستییەوە و ئەو جۆرە شیرەی باسی لێوەکراوە لە مارکێتەکەدا بونی نەبوە. ئەوەی پەیوەندی بە دەستگیر کردنی ئەندامێکی لیژنە هاوبەشەکانەوە هەیە دورە لە راستی و ئەو بەڕێزەی ناوی هاتوە لە (2020.7.1)ەوە لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی نەماوە. سەبارەت بە رێککەوتن بۆ وەرگرتنی پارە و دەستگیرکردنی ئەو دوبەڕێزە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە، ئێمەش لەڕێی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بیستومانە و بەهیچ جۆرێک پەیوەندی بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکانەوە نییە.

لەشکر حەمید

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button