نوێترین زانیاری لەسەر ئەوکچەی باوه‌شی خۆڕایی دەبەخشیەوە لە هەولێر

لڤین:

رۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١ له‌ پاركی شاری هه‌ولێر، کچێک به‌ پلانكارتێكه‌وه‌ ده‌ركه‌وت و له‌سه‌ری نووسرابوو “باوه‌ش به‌ خۆڕایی”، بیرۆكه‌ی كاره‌كه‌ی بۆ میدیاکانی کوردستان روون ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و كچه‌ له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره‌ و به‌رده‌وام چالاكییه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت یوتیوبه‌كه‌ی كه‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن سه‌بسكرایبه‌ری هه‌یه‌.

ئەو کچە ناوی ( كارۆلین مارلینی )ـە و یوتیوبه‌ره‌، لە لێدوانەکەیدا ئاشکرای کردووە” فۆلۆوه‌رزه‌كانی به‌ تایبه‌ت له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ داوای لێكراوه‌ ئاستی پێكه‌وه‌ژیانی ئه‌و شاره‌ نیشان بدات كه‌ تێیدا ده‌ژی، ئه‌ویش هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌، بۆیه‌ ویستوویه‌تی له‌ رێگه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ كولتووری پێكه‌وه‌ژیان نیشانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بدات”.

سەبارەت بە هەڵوێستی هاووڵاتیانی ئەوشارە، کارۆلین ڕایگەیاندووە” سه‌ره‌تا به‌ گه‌رمییه‌وه‌ پێشوازی لێكراوه‌ و كچان و كوڕان و پیاوان و ژنان له‌ پاركه‌كه‌ باوه‌شیان پێدا كردووه‌، به‌ڵام دواتر هه‌ندێك كه‌س داوایان لێكرد كاره‌كه‌ی رابگرێت”.

هەروەها وتویەتی” سه‌ره‌تا له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ كاره‌كه‌م راگرت، به‌ڵام دواتر له‌ سۆشیال میدیا و هه‌ندێك وێبسایتی هه‌واڵیش پرسه‌كه‌یان به‌ ئاقارێكی دیكه‌دا برد و كێشه‌كه‌یان ئاڵۆز كرد، له‌ بنه‌ڕه‌تیشدا به‌و جۆره‌ نه‌بوو”.

ئاشکرایشی کردووە “خۆشه‌ویستییه‌كی زۆرم بۆ هه‌ولێر و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌و شاره‌ هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س به‌ هه‌ڵه‌ له‌ بیرۆكه‌كه‌ی تێگه‌یشتوونه‌”.

لە کۆتایدا ڕایگەیاندووە” خاوەنی جنسیەی ئوسترالیە بەڵام شاری هەولێری هەڵبژاردووە بۆ ژیان بەسەربردن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button