هۆشداری دەدرێت لە زۆری ژمارەی مردوانی تووشبوو بە کۆرۆنا لە هیندستان
لڤین:
شه‌پۆڵی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕووی لە وڵاتی هیندستان کردووە, وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هیندستان ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند” له ماوه‌ی ( 24 ) كاتژمێری رابردوودا ( 350 ) هه‌زار تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراون، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته بڕیاریان داوه رێكاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له “نیودلهی”ی پایته‌خت بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دیكه درێژبكرێته‌وه”.
لە ڕاپۆرتێکدا رۆژنامه‌ی “نیویۆرك تایمز” بڵاویكرده‌وه” به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی هیندستان بۆ مردووانی كۆرۆنا رایگه‌یاندووه، ئاماری راسته‌قینه‌ی گیانله‌ده‌ستدان نییه، ته‌نیا به‌شێكی ئه‌و قوربانییانه‌یه، كه به كۆرنا مردوون”.
ڕۆژنامەکە ئاماژه‌ی به‌وه کردووە” سیاسییه‌كان تووشی دڵه‌ڕاوكێ بوون و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كان نیگه‌رانن له ژماره‌ی مردووان، له‌كاتێكدا به‌شێكی خه‌ڵكه‌كه به‌هۆی شه‌رمه‌وه تووشبوونیان به كۆرۆنا ده‌شارنه‌وه، كه‌چی وڵاته‌كه خه‌ریكه داده‌ڕمێت، كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی ( 1.4 ) ملیار كه‌سه”.
به‌پێی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، پێویسته هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی نشانه‌كانی كۆرۆنایان هه‌یه، له تۆماری تووشبووان تۆمار بكرێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه نه‌خۆشی دیكه‌ی وه‌ك شێرپه‌نجه‌شی هه‌بێت.
لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی واشنتنی بۆ ئه‌و وڵاته دووپاتكرده‌وه و ڕایگەیاندووە” دڵمان له‌گه‌ڵ گه‌لی هیندستانه، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له حكومه‌تی ئه‌و وڵاته كارده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له پشتیوانی زیاتری گه‌له‌كه‌ی بكه‌ین”.
پزیشكان له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری كۆرۆنا له‌و وڵاته نیگه‌رانن، كه ڤایرۆسه‌كه به “گۆڕاوی دوانه‌یی B.1.617″ ناسراوه، هه‌ردوو په‌ڕله‌ی جیناتی له هه‌ردوو جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی كۆرۆنای باشووری ئه‌فریقیا و ئه‌و جۆره‌ی به‌م دواییانه له كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وت، تێدایه، بۆیه پزیشكان بڕوایان وایه كۆرۆنای هیندی زیاتر به‌رگری به‌رامبه‌ر به ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا ده‌كات.
زانایانی بواره‌كه هۆشدارییان داوه، كاته‌كه دره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی كۆرۆنا له هیندستان بزانن، له‌كاتێكدا رۆژانه ئه‌و وڵاته زیاتر له ( ٣٠٠ ) هه‌زار تووشبوونی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت، كه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە” یه‌كێك له ناوچه‌كانی سووتاندنی ته‌رم له شاری “ئه‌حمه‌د ئاباد”ی ویلایه‌تی كوجارات له رۆژئاوای هیندستان، ئاگر ئاسمانی تاریكی ئه‌و وڵاته به درێژایی شه‌و رووناك ده‌كاته‌وه، شه‌و و رۆژ ئه‌و ئاگره گڕه‌گه‌ی به‌رده‌وامه و ناوه‌ستێت”.
هاووڵاتی سۆریش به‌های، كه له یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی سووتاندنی ته‌رم كار ده‌كات،بە ڕۆژنامەکەی وتووە” هیچ كات ئه‌و ژماره زۆره‌ی مردنی نه‌دیووه، كه كۆتایی نایه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌پێی بڕیاری خانه‌واده‌ی مردووه‌كان، له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا نانووسێت به كۆرۆنا مردوون، هه‌ر نووسیومه به هۆی نه‌خۆشی، نه‌خۆشی، نه‌خۆشی، ئه‌مه هه‌ر دووباره ده‌بێته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه خاوه‌نی مردووه‌كان وایان ده‌وێت”.
لە نمونەیەکی ئەو هاووڵاتیانەی کە بە کۆرۆنا دەمرن و نانوسرێت بە هۆکاری تووسبوون بە کۆرۆنا مردوە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە” له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه، روبال سكار، ته‌مه‌ن ( ٤٨ ) ساڵ تووشی كۆرۆنا بوو، دوای رۆژێك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری “ئه‌حمه‌د ئاباد” خه‌وێنرا، دواتر له‌ناكاو ئاستی ئۆكسجینی كه‌مبووه و بووه هۆی مردنی، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌كه هۆكاری مردنه‌كه‌یان به “جه‌ڵته‌ی دڵ” نووسیووه، ئه‌مه‌ش خێزانه‌كه‌ی توڕه‌كردووه”.
دیبان سكار، برا بچووكی روبال سكار ، بە ڕۆژنامەکەی ووتووە “ئه‌مه تا كۆتایی ته‌مه‌ن ئێمه‌ی تاساند، له‌به‌رچی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هاوڕا ده‌بێت و ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی مردووان ده‌شارنه‌وه، ئه‌مه تاوانێكی رێكخراوه و كارێكی نایاساییه”.
دكتۆر ج. س. گوتام پزیشكی دڵ له شاری بوبال، بە ڕۆژنامەکەی ووتووە” له ماوه‌ی ( ١٣ ) رۆژ له مانگی نیساندا له شاری “بوبال”، كه شارێكی گه‌وره‌یه و ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی هیندستان، ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه ته‌نیا ( ٤١ ) حاڵه‌تی مردنیان به كۆرۆنا تۆماركردووه”.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رووپێویه‌ی رۆژنامه‌ی “نیویۆرك تایمز”ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامی داوه، له‌و ناوچه‌یه‌ی ته‌رمه‌كانی لێده‌سووتێنرێن، ده‌ركه‌وتووه، كه زیاتر له هه‌زار حاڵه‌تی مردن هه‌بووه له‌و ماوه‌یه‌دا.
هەروەها دكتۆر ج. س. گوتام پزیشكی دڵ له شاری بوبال روونیكردووەتەوە” به‌رپرسان له‌به‌ر ئه‌وه وا ده‌كه‌ن، نایانه‌وێت ترس له‌دڵی خه‌ڵكدا بورووژێنن”.
كۆمپانیای “به‌هارات بیۆنتیك”ی هیندی نرخه‌كانی ڤاکسینەکەی دووقات كردوه، كه یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی جیهان، كه ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، نرخی بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان به‌رزكردووه‌ته‌وه به به‌راورد به نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان.
كۆمپانیای “به‌هارات بیۆنتیك” له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌ر ژه‌مێكی ڤاكسین به ( ٦٠٠ ) روپیه ( ٨ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی)ی بۆ ئه‌مه‌ریكا فرۆشتووه و بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی هیندستانیش به ( ١٢٠٠ ) روپیه‌ی فرۆشتووه، كه ده‌كاته ( ١٦ ) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
پێشتر ئه‌و كۆمپانیایه (٤٨ ) ملیۆن ژه‌مه ڤاكسینی بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌نارد، به‌ڵام به هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه به‌رزه‌ی كۆرۆنا كه له‌و وڵاته هه‌یه، رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌كه‌ی بۆ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه ڤاكسین كه‌م كرده‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ش دروست ده‌كات.
له مانگی رابردوودا ئه‌نجامی تاقیگه‌ییه‌كان بۆ ڤاكسینی “كۆڤاكسین”، كه به پشتیوانی حكومه‌تی هیندستان ئه‌نجام دراوه، رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ڤاكیسنه (٨١%) دیاریكراوه و كاریگه‌رییه‌كه‌ی پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21