یەرەكە سەبارەت بەو هێرشەی کراوەتە سەر هێزەکانی ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان (یەرەكە)، ئەمڕۆ ( یەكشەممە ٢٥ نیسانی ٢٠٢١ ) لەسەر ئەو هێرشەی لە مەریوان کراوەتە سەر هێزەکانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو لەبەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” لە ماوەی ڕابردوودا، هێزە مشەخۆر و داگیرکەرەکانی دەوڵەتی ئێران بە فڕۆکەی سیخوڕی، هێلیکۆپتەر و تۆپ، هێرشیان کردووەتە سەر گەریلاکانمان”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” لە ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگەدا لە گوندی ئاقچەی مەریوان، هەندێک گروپی جاشی دەوڵەتی ئێران، کەمینیان بۆ هێزەکانمان دانابوو، گەریلاکانمان کە ئەو کاتە ئەرکەکانیان تێدەپەڕاند، هەستیان بەو کەمینە کرد و لەنێوان هێزەکانمان و ئەو جاشانە شەڕ ڕڕوویدا”.

 

دەقی راگەیاندراوی ناوەندی  ڕاگەیاندنی یەکینەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان (یەرەكە)  :-

لە ماوەی ڕابردوودا، هێزە مشەخۆر و داگیرکەرەکانی دەوڵەتی ئێران بە فڕۆکەی سیخوڕی، هێلیکۆپتەر و تۆپ، هێرشیان کردووەتە سەر گەریلاکانمان، لە ١٨ی ئەم مانگەدا لە ناوچەوی دیواندەڕە بە هێلیکۆپتەر دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد، لەم ئۆپەراسیۆنەدا گردی بەهاروەند کە پار گرتبوویان و بەهۆی زستانەوە چۆڵیان کردبوو، گرتەوە و هێزەکانمان بۆ ڕوونەدانی شەڕ بە هەستیاری هەڵسوکەوتیان کرد.

لە ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگەدا لە گوندی ئاقچەی مەریوان، هەندێک گروپی جاشی دەوڵەتی ئێران، کەمینیان بۆ هێزەکانمان دانابوو، گەریلاکانمان کە ئەو کاتە ئەرکەکانیان تێدەپەڕاند، هەستیان بەو کەمینە کرد و لەنێوان هێزەکانمان و ئەو جاشانە شەڕ ڕڕوویدا.

لەم شەڕەدا وەک دەزانرێت، ئەو کەسانەی دەستیان لە شەهیدکردنی شەهید زیلان پەپولە، شەهید تۆڵهەڵدان، شەهید ئاگر ئورفا، دەیان پێشمەرگە و وڵاتپارێزانمان، هەبوو سزادران، بە تایبەتی چەند جاشێک بەناوەکانی عوسمان جیهانی، ناسر و جاشێکی دیکە کە ناوەکەی نەزاندراوە کوژران و هەندێک جاشی دیکەش برینداربوون.

سەرەڕای هێرشی  چەتە و جاشەکانی دەوڵەت، گەریلاکانمان بۆ ئەوەی شەڕ ڕوونەدات بە هەستیاری هەڵسوکەوتیان لەگەڵ قۆناغی ئاگربەست کردووە، دوای ئەمەش تا هێزەکانی دەوڵەت و گروپە جاشەکانی هێرش نەکەنە سەر گەریلاکانمان، قۆناغی ئاگربەست بەردەوام دەبێت، لە بەرامبەر ئەو هێزانەی هێرشە بکەنە سەرمان، لەسەر بنەمای پاراستنی ڕەوادا، وەڵامی پێویست دەدەینەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button