کەجەکە: هێرشی ئەمجارەی تورکیا بە ئاگاداری پارتییە

لڤین:

کەجەکە رایگەیاند هێرەشەکانی ئەمجارەی تورکیا بۆسەر ناوچەکانیان بە ئاگاداری وڵاتانی جیهان و پارتیە و حکومەتی عێراقیش پێویستە هەڵوێستی هەبێت دژی پارچەکردنی خاکەکەی.

 

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: تورکیا لە شەوی ٢٣لەسەر ٢٤ی نیسان دەستی بە هێرشێکی بەرفراوانکردووە. دوای تێکشکاندنی لە گارێ، چاوەڕوانی ئەم هێرشە دەکرا.

کەجەکە راشیگەیاندووە “بە زانابوون و بە پلان لە ساڵیدای کۆمەڵکووژیی ئەرمەنییەکان دەستیان بە هێرش کرد. بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەو پەیامە ‘ چۆن ئەرمەنییەکانمان قڕکرد، چارەنووسی ئێوەش ئاواها دەبێت’ دەدەن”.

کەجەکە ئاشکرایکردووە “پێش ئەم هێرشەی بۆ قڕکردن، بەرپرسانی تورک لەگەل بەرپرسانی وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکادا چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە و ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە ئەم هێرشە بە پشتگیری و دەستووری ئەو وڵاتانە کراوە”.

ئەوەشی ئاشکراکردووە “لەگەڵ سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان قسەکراوە و ئەویش ئەرێنی داوە” ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایی بە هۆی بەرژەوەندی شەخسی و بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورک بەکار بهێنن، قڕکردنی کوردانیان ئەرێ کردووە، پشتگیری ئەم قڕکردنە دەکەن.

راشیگەیاندووە “جێگەی تێرامانە کە گەل و پەدەکە لە هەمبەر هێرشێکی ئاوەها بەرفراوان بێدەنگە. پەدەکە ماوەی سالێکە  گەلیک قادی گەریلای گەمارۆ داوە. لەخواکورک دەرکەوت کە بە ئاشکرا پشتگیری دەوڵەتی تورکیای کرد و بەم شێوەیە هەڵویستی خۆی لەهەمبەر دەوڵەتی تورک ئاشکرا کرد”.

لە بارەی رۆڵی عێراقیشەوە کەجەکە وتویەتی “ئەگەر عێراق لە دژی  ئەم هێرشانە هەڵویست نیشان نەدات ئەوا هێرشەکانی تورکیا ئاسایی دەبێت و لەدژی یەکپارچەیی عێراق هێرش بکات. ئەگەر عێراق ئەم هێرشانە لە دژی یەکپارچەیی خۆی ببینێت، دەبێت ڕاگەیەنراو بدات، داوای کۆتایی هێنان بە هێرشەکان بکات و بەم شێوەیە بەرپرسیارەتی خۆی بەجێگە یەنێت.  یان بە بێدەنگی دەسەڵاتداری عێراقیش شەریکی ئەم هێرشانەن”.

گەلی کورد، دۆست و هێزە دیموکراتیکەکان دەبێت بزانن کە ئەم هێرشە بۆ قڕکردنە.تەنیا لە دژی گەریلا نییە، لەشەخسی گەریلا لەدژی هەموو گەلی کوردە. بەتەمان بە تەسفیەکردنی گەریلا پرۆژەی قڕکردنی گەلی کورد تەواو بکەن. نە تەنیا لە باکووری کوردستان، دەخوازن کە هێزەکانی ئازادی لە هەموو پارچەکانی کوردستان تەسفیە بکەن و بەم شێوەیە کورد قڕبکەن. هاوکات ئەم هێرشە لەدژی دەستکەوتەکان و ناوچە ئازادەکانی باشووری کوردستان و رۆژئاوایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button