وەزیری تەندروستی عێراق و پارێزگاری بەغداد لە کارەکانیان دوورخرانەوە

لڤین:
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب هەریەکە لە وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغداد و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی رەسافەی لە کارەکانیان دوورخستەوە.
سەرچاوەیەک لەنوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسۆمەریە نیوزی ڕاگەیاندووە ” کازمی بڕیاری دوورخستنەوەی هەریەکە لە وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغداد و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی رەسافەی دەرکردووە”.
سەرچاوەکە ئەوەسی ئاشکرا کردووە هاوکات لەگەڵ دوورخستنەوەیان فەرمانی بە کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوەس کردووە بۆ ئەو سێکەسە.
سەرچاوەکە وتوشیەتی: سەرۆکی حکومەت فەرمانی کردووە لەماوەی پێنج ڕۆژدا لێکۆڵینەوە تەواو بکرێت و ڕاپۆرتەکەش پێشکەش بەکابینەی حکومەتەکەی بکرێت، لەگەڵ شیکردنەوەی پسپۆڕان لە بواری ناوخۆ و تەندروستی.