تەندروستی عێراق لە بارەی پەیوەندی ڤاکسین و نەزۆکی روونکردنەوە دەدات

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕەتیکردەوە کوتان بەڤاکسینی کۆرۆنا هیچ پەیوەندیەکی بە نەزۆکی هەبێت.

عەبدولغەنی ساعدی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی ڕەسافە لە بەغداد بە ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی ڕایگەیاند: هیچ جۆرە پەیوەندییەک لە نێوان ڤاکسین و توشبوون بە نەزۆکی نییە، توێژینەوە زانستییەکان ئەوەیان سەلماندووە.

ناوبراو وتیشی: ڤاکسینەکان تەنها کار لەسەر بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی لەش دەکەن دژ بە ڤایرۆسەکە، کاری ڤاکسینەکان لەوێ کۆتایی دێت.

ئەو لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە هۆشداریدا کە ڤاکسینەکان توانای بەرەنگاربوونەوەی هەموو توخمەکانی کۆرۆنایان هەیە، بۆیە گرنگە خۆ کوتان بە ڤاکسینەکان بەهەند وەربگیرێت

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button