لەمانگی رابردوودا زیاتر لە 30 هەزار هاوسەرگیری ئەنجامدراوە

لڤین:

لە ماوەی مانگی ئازاردا لە شارە جیاوازەکانی عێراق زیاتر لە 30 هەزار هاوسەرگیری ئەنجامدراوە و زیاتر لە شەش هەزار و 500 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمار کراوە.

بە گوێرەی ئامری دادگاکانی عێراق لە مانگی ئازاری رابردوو لە 16 دادگای شارەکانی عێراق 28 هەزار و 734 هاوسەرگیری لە دادگاکاندا تۆمارکراوە و دوو هەزار و 909 گرێءبەستی هاوسەرگیری دەرەوەی دادگاکانیش تۆمار کراوە.

ئامارەکان ئەوەس ئاشکرا دەکەن کە لە ماوەی ئەو مانگەدا دوو هەزار و 171 گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکاندا هەڵوەشاوەتەوە و چوار هەزار و 431 جیابوونەوەی دەرەوەی دادگاکانیش پەسەند کراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button