رەشەبایەکی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند سبەینێ خێرایی با لە شارەکانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیەکە پێشبینیکردووە خێرایی با لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر کەوکوک و دهۆ زیاد بکات و تۆز و خۆڵیش بەرز ببێتەوە بەوهۆیەوە.

ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە ئاسمان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان پەڵە هەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆشدا دەبێتە هەوری تەواو، خێرایی با بۆ سێ هێندەی ئەمڕۆ زیاتر دەبێت.

بەڕێوەەبەرایەتیەکە پێشبینی کردووە “سبەى دووشەممە ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچەهەورو هەورى تەواو دەبێت ,پێشبینى باران بارین لە هەندێ کات بۆ سەر ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکانى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ ,سەرەتا بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پاشان بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر “.
ئەوەشی روونکردووەتەوە “لەگەڵ زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ بۆ زۆربەى ناوچەکان کە دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى مەوداى بینیى ئاسۆى و ستوونى .خێرایی باى پێشبینیکراو لە نێوان (20-35)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت هەندێ ناوچە بۆ سەرووى 35کم لە کاتژمێرێکدا”.
لەبارەی پێشبینیەکانیشیان بۆ رۆژی سێشەممە دەڵێت: کاریگەرى ئەو بارودۆخە ناسەقامگیرەى لە کەشى ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت پێشبینى باران بارین لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە بەشێوەى نمە باران هەیە لە هەندێ کات, وە بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکان باران بارین زیاتر
دەبێت و هەورە تریشقەش لە کاتى باران دەبێت خێراى باش هەندێ کات زیاتر دەبێت .



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button