بە وێنە.. پاشماوەی ئاگرەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب

لڤین:
شەوی رابردو بۆری گەیاندنی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە نزیک بەرزە پردی دیالە لە باشوری بەغداد تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە 27 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
بە وتەی سەرچاوە پزیشکەیکانی شارەکەهۆکاری زۆری گیان لەدەستدان و برینداربوون دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتی بە نەخۆشخانەکەدا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراقیش رایگەیاند “ئاگرەکە هێندە گەورە بوو زیاتر لە 20 تیمی ئاگرکوژێنەوە بەشداربون لە کوژاندنەوەی”.
فۆتۆکان: لە شەفەق نیوزەوە وەرگیراون