سەرۆکی هەرێم ئامادەیی نەخۆشخانەکانی هەرێمی راگەیاند بۆ پێشوازی لە بریندارانی نەخۆشخانەکەی بەغداد

لڤین:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەیی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشوازیی لە بریندارانی رووداوەکەی نەخۆشخانەی ئيبن ئه‌لخه‌تيبى بەغداد راگەیاند و داوا دەکات لێپێچينه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مييه‌ك بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی، لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی بەغداد پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت “هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويسته و نه‌خۆشخانه‌كانى به ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازيكردن له بريندارانى رووداوه‌كه و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرييه‌كى پزيشكيى”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند “لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره‌كان ده‌بێ هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاشكرا بكه‌ن و لێپێچينه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مييه‌كدا بكرێت و له هه‌موو شوێنێك ئه‌وپه‌ڕى رێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى بگيرێنه‌به‌ر”.
شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی ئین خەتیب کە تایبەتە بە نەخۆشانی کۆرۆنا ئاگرێک کەوتەوە بە هۆیەوە تا ئێستا 27 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.