لە بەغدا ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە چارەسەری كۆرۆنا کەوتەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند ” لە بەغدا ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کەوتەوە و چەند بووتڵێکی ئۆکسیجینی نەخۆشخانەکەش بەهۆی ئاگرەکەوە تەقیونەتەوە کە بەهۆیەوە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس گیانیان لەدەستداوە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” ئاگرەکە هێندە گەورە بوو زیاتر لە ١٠ تیمی ئاگرکوژێنەوە بەشداربوون لە کوژاندنەوەی، ئێستاش هەوڵەکانی بەرگری شارستانی بەردەوامن بۆ تەواو کوژاندنەوەی ئاگرەکە و دەرکردنی نەخۆشە خەوێندراوەکان لە نەخۆشخانەکە.”

سەبارەت بە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕاشیگەیاند” پشتگوێخستنی مەرجەكانی سەلامەتی و شۆرتی كارەبا هۆكار بوون بۆ كەوتنەوەی ئاگرەكە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button