پۆلیسی دهۆک لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی کچ و کوڕێک ڕوونکردنەوەدەدات

لڤین:

لە پارێزگای دهۆک چەند رۆژێک لەمەوبەر گرتەڤیدیۆیی کچ و کوڕێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە و دواتریش دەنگۆی کوژرانیان بڵاوبووەوە، ئەمڕۆ، هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک،لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، ڕایگەیاندووە” ئەوان ئاگاداری وردەکاریی بابەتەکە نین”.

سەبارەت بە ڕووداوەکە ئارام محەمەد بەڕێوەبەری توندوتیژی خێزانی دهۆک ئاشکرای کردووە” کچەکە لای ئەوان داڵدەدراوە و پارێزراوە، بەڵام زانیارییان دەربارەی کوڕەکە نییە و ئەو خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان نەکردووە”.

ئارام محەمەد ئاماژەی بەوەشداوە” ئێستا کەس و کاری کچ و کوڕەکە سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەن لە دەرەوەی دەزگاکانی دەوڵەت (بە رێگای عەشایەری)، بەڵام بابەتەکە یەکلانەبووەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button