تورکیا وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە

لڤین:

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند، لەبەرامبەردا وەزیری دەرەوەی تورکیا وەڵامی بایدنی دایەوە.

لەبەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “وڵاته‌كه‌ی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و بڕیاره‌ی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دانپێدانان به‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تی عو‌سمانییه‌وه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌”.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئاماژەی بەوەدا “ناكرێت هیچ كه‌سێك ئێمه‌ فێری مێژووه‌كه‌مان بكات. هیچ شتێك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌كه‌سێكی دیكه‌وه‌ له‌باره‌ی رابردووی خۆمانه‌وه‌ فێر ببین، خۆده‌رخستنی سیاسی گه‌وره‌ترین ناپاكییه‌ بۆ ئاشتی و دادپه‌روه‌ری.. ئه‌و راگەیەندراوە به‌ته‌واوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ته‌نیا پشتی به‌ بنه‌مای لایه‌نگیری به‌ستووه‌”.

لە کۆتایدا چاوشئۆغلو ئاماژەی بە ئەوەش داوە” وڵاته‌كه‌ی ئه‌و راگەیەندراوەی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ( ١٩١٥ ) به‌ توندترین زاراوه‌ ئیدانه‌ ده‌كات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button