تەقەکەرەکانی دریم ستی دەستگیر کران

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاندووە” تەقەکەرەکانی (دریم ستی) دەستگیر کران”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو” دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەڕەتەقەیەک لە نێوان دوو لایەن لە (دریم ستی) ڕووی دا، دەستبەجێ بەشی پۆلیسی ناوشار/رۆژئاوا ،بنکەی پۆلیسی بەختیاری سەربە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر بکەن”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە ” هەرسێ تۆمەتبارەکە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button